٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مستەفا چاوڕەش: خەڵک دڵیان بە لێکنزیک بوونەوەی پارتی و یەکێتی خۆشە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پێویستە پارتی و یەکێتی وەک دوو هێزی سەرەکیی کوردستان لەسەر هەموو شتێک رێکبکەون و بە یەک تیم بچنە بەغدا.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا مستەفا چاوڕەش، گوتی: "یەکڕیزی میللەتی کورد لەسەروی پۆستی سەرۆککۆمار و هەموو شتێکەوەیە، ئێمە هەردوو هێزی سیاسی گەورە لە هەرێمی کوردستان کە ‌هێزی چەکدارمان هەیە، پێویستە لەسەر هەموو شتەکان رێکبکەوین، حەیفە بە دوو تیم بچینە بەغدا".

ئاماژەی بەوەشدا: "هەموو خەڵکی کوردستان دڵیان بە لێکنزیک بوونەوەی پارتی و یەکێتی خۆشە، بەتایبەتی ئێستا کە دۆخەکە هەستیارە و لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکرێتە سەر ناوچەکانی کوردستان، بۆیە گرنگە لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و هەموو شتەکان رێکبکەوین، ئەمەش یەکڕیزی خەڵکی کوردستان دەپارێزێت".

مستەفا چاوڕەش، دەشڵێت: "ئێستا دۆخی عێراق ئاڵۆزە، ئەگەر ئێمە یەکگرتوو نەبین لایەنەکانی دیکەی عێراق سوود لە پەرتەوازەیی ئێمە دەکەن".

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار