٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له د. عسمه‌ت محه‌مه‌د خالد ده‌کات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠٢٢/٩/٣٠ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. عسمه‌ت محه‌مه‌د خالد وه‌زیری پێشووتری په‌روه‌رده‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی باوکیان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان کرد.

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. عسمه‌ت محه‌مه‌د خالد و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان، هیوای خواست خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و سه‌بووریی خۆیان و که‌سوکاری به‌ڕێزیان بدات.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێز د. عسمه‌ت محه‌مه‌د خالد، سوپاسی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می و هاوبه‌شی له‌ پرسه‌که‌یاندا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار