مه‌سرور بارزانی: ئێمه گه‌لێكی ئاشتیخوازین، نامانه‌وێ گرفت بۆ هیچ وڵاتێك دروستبكه‌ین

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر ده‌كات.
له میانه‌ی گوتارێكدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، زانكۆی سه‌لاحه‌دین رۆڵێكی به‌رچاوی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات هه‌بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زانكۆی سه‌لاحه‌دین بنه‌ما و سه‌رچاوه‌ی زۆرێك له زانكۆكانی كوردستان بووه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، سه‌رۆك بارزانی له ساڵه سه‌خته‌كاندا پشتگیری تایبه‌تی له زانكۆكاندا كردووه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌و په‌لامارانه‌ی كه ده‌كرێنه سه‌ر خاكمان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ناكات، ئێمه گه‌لێكی ئاشتی خوازین، گرفت بۆ هیچ وڵاتێك دروستناكه‌ین.




