٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمریکا پەیامێکی تووندی لەسەر بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی 09ـی 2022 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیامێکی تووندی لەسەر بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکان دەکات.

لە ڕاگەیەنراوێک نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: بە تووندی پەنابردنی ئێران بۆ بەکارهێنانی مووشەکی بالیستی و هێرشکردن لەڕێی درۆنەوە کە دژی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامی دان سەرکۆنە دەکەین، چونکە پێشێلکاریەکی بێپاساوی سەروەری و خاکی عێراقە.

ڕاشیگەیاند: ئاگاداری ئەو هەواڵانەین کە باس لە زیانی گیانیی هاووڵاتییانی مەدەنی دەکەن و بە تووندی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر هەر حاڵەتێکی گیانلەدەستدان لە دەرئەنجامی هێرشەکەی ئەمڕۆدا..

نێد پرایس ئاماژەی بەوەش دا کە "لەگەڵ ئەوەشدا، ئیدانەی زیاتری گوتەکانی حکوومەتی ئێران دەکەین کە باس لە هەڕەشەی هێرشی زیاتر دەکات دژی عێراق."

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیشی کردۆتەوە کە "شان بە شانی خەڵک و حکومەتی عێراق دەوەستین دژی ئەم هێرشە بێشەرمانە بۆ سەر سەروەریان."

 

هەواڵی پەیوەندیدار