ڕاگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
__2022_09_28_h18m6s15__HK.jpg)
سه‌ركۆنه‌ى بۆمبارانكردنى هێزه‌كانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران بۆ چه‌ند ئامانجێك له هه‌رێمى كوردستان و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌ناو خه‌ڵكى سیڤیلدا ده‌كه‌ین و چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه به ته‌واوى ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان ڕوونه كه ڕێگه نادات هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ئه‌منى بۆ سه‌ر وڵاتانى دراوسێ له سنوورییه‌كانییه‌وه ڕووبدات، له هه‌مان كاتدا جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه نابێت هه‌رێمى كوردستان بكرێته گۆڕه‌پانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكانى لایه‌نه ناكۆكه‌كان.
له كاتێكدا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه چه‌ك و هێز كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن و تاكه ڕێگه‌چاره‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌موولایه‌كدا بێت ته‌نیا گفتوگۆ و ئاشتییه، داوا له حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق ده‌كه‌ین ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و خاك و سه‌روه‌ریى وڵات بپارێزێت.
2022/9/28
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق




