٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرجەم نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی هەولێر خرانە ئامادەباشی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لەسەر راسپاردەی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کورستان، ژمارەیەکی زۆری ئەمبوڵانس و تیمەکانی فریاگوزاری رەوانەی شاری کۆیە کران.

دوابەدوای بۆردومانکردنی بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، لەسەر راسپاردەی وەزیری تەندروستی، سەرجەم نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی هەولێر خرانە ئامادەباشی بۆ چارەسەرکردنی برینداران.

ئەمڕۆ (چوارشەممە 28ـی ئەیلول) بە مووشەک و درۆنی بۆمپرێژکراو، بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە، زەرگوێزی سلێمانی و پردێ، کرانەئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار