٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ مەسروور بارزانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە زاخۆ دادەنێت

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە زاخۆ دادەنرێت.

ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە کوژمەی  26 ملیار و نیو دینار دادەنرێت.

پڕۆژەکان بریتین لە:

دروستکردنی جووتسایدی ئیبراھیم خەلیل - باچیکا.

دروستکردنی جادەی سەرەکی جووتساید لە ناحیەی دەرکار.

دروستکردنی جووتسایدی باتیفا.

دروستکردنی قوتابخانەیەک لە گەڕەکی ئەردەوان لە زاخۆ.

دروستکردنی قوتابخانە لە گوندی دەشتمرێ.

نۆژەنکردنەوەی بازاڕی کۆنی زاخۆ.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار