٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمپانیا بیانییەکان دەست بە جوولەی بازرگانی دەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- گوتەبێژی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان گوتی، شاندی بازرگانیی وڵاتانی بیانی بەردەوام  سەردانمان دەکەن و دەیانەوێت کۆمپانیاکانیان بێن لە هەرێمی کوردستان کاری بازرگانی بکەن، چونکە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا جووڵەیان لە هەرێمی کوردستان هەندێک کەم ببوو.

کاروان سوورچی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''جارێکی دیکە جموجۆڵی بازرگانی دەستی پێ کردووەتەوە و کۆمپانیای وڵاتان لەڕێگەی شاندەکانیانەوە سەردانی ئێمە دەکەن، چونکە لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی کۆرۆناوە چاڵاکی و جموجۆڵیان کەم ببوو ئێستا جارێکی دیکە دەیانەوێت دەست بە جموجۆڵ و چاڵاکی و کاری بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە.''

گوتەبێژی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی گوتیشی: ''بەردەوام شاندی بازرگانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و هەفتەی ڕابردوو شاندێکی فەرەنسا و کونسوڵی فەرەنسا و ژمارەیەک کۆمپانیای هەرێم دیدارێکمان بۆ ساز دان و کۆمپانیاکانی فەرەنسا ویستیان واقعی هەرێم ببینن و بزانن بۆ کارکردن چۆنە، بۆ ئەوەی پێکەوە کار بکەن.''

سوورچی باسی لەوەش کرد: ''لە ماوەی ڕابردوودا کارکردنی کۆمپانیا بیانییەکان هەندێک سست بوو، بەڵام ئێستا جارێکی دیکە دەیانەوێت دەست پێ بکەنەوە.''

بڵند ئیبراهیم  

هەواڵی پەیوەندیدار