٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری دھۆک: ئەمساڵ ٣٦٦ پڕۆژەمان لە پارێزگای دھۆک ھەیە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- پارێزگاری دھۆک باس رایگەیاند، کە لە ماوەی تەنھا ئەمساڵدا ٣٦٦ پڕۆژەمان ھەیە، کە ١١٩ پڕۆژە لەوانە کەوتوونەتە کار بە گوژمەی زیاتر لە ٤٠ ملیار دینار و ١٧٦ پڕۆژەش لە قۆناغی راگەیاندن و دیراسەکردن دان و لەم ڕۆژانە دەکەونە کار.

پارێزگاری دھۆک، دکتۆر عەلی تەتەر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئەمڕۆ ئەو پڕۆژانەی لە بواری ئاوەدانی و خزمەتگوزاری لە پارێزگای دھۆک ئەنجامدراون و ئەنجامدەدرێن، لە ساڵی ٢٠٢٠ ئێمە ١٣٧ پڕۆژەمان ھەبوو ١٢٣ پڕۆژە تەواو بوونە و ١٤ پڕۆژە ماون ئێستا کاری تێدا دەکرێت، ھەروەھا پڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢١یش ١١٥ پڕۆژەمان ھەبوو ٧٩ پڕۆژە تەواو بوونە و ٣٦ پڕۆژە کاریان تێدا ئەنجام دەدرێت، ھەروەھا لە ساڵی٢٠٢٢ ئێمە ٣٦٦ پڕۆژەمان ھەیە، لەوانە ١١٩ پڕۆژە کەوتوونەتە کار بە گوژمەی ٤٠ ملیار و ٥٩٤ ملیۆن دینار و ١٧٦ پڕۆژەش لە قۆناغی راگەیاندن و شرۆڤەکردن دان و لەم رۆژانە دەکەونە کار و ئەوانەی ماویشن کەمن ئەوانیش رادەگەینین و کۆی گشتی پڕۆژەکان لە سنووری دھۆک بەپێی پێویستی ھەر قەزا و ناحیەیەک بە گوژمەی ١٢٠ ملیار دینارن تەنھا بۆ ئەمساڵ، جگە لەو پڕۆژانەی لەلایەن وەزارەتەکان ئەنجام دەدرێن، بۆیە زۆرینەی پڕۆژەکان جێبەجێکراون و کەوتوونەتە خزمەت ھاووڵاتیان".

دکتۆر عەلی تەتەر گوتیشی: "دواکەوتنی پڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٢ بە هۆی گرانبوونی نرخی کەلوپەل بووە بە تایبەت ماددەی قێر، ئەمە بووە ھۆکار پڕۆژەکان دوابکەون، بەڵام بە گشتی بە شێوەیەکی دروست بەڕێوەدەچن و لە ماوەی ئەم دوو سێ ھەفتەیە پڕۆژەکان جێبەجێ دەکرێن".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار