"ساڵڕۆژی ریفڕاندۆم بەرز ڕاگیرا"

ئەمڕۆ بە بۆنەوەی پێنجەمین ساڵوەگەڕی ریفڕاندۆمی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک چالاکی بەڕێوە چوون و لە شار و شارۆچکەکان ھاووڵاتییان یادی ریفڕاندۆمی سەربەخۆیییان بەرز نرخاند، کە تێیدا گەلی کوردستان بڕیاری خۆیان دا بۆ سەربەخۆیی.
ئەمڕۆ لە شاری دھۆک ژمارەیەک چالاکی بە بۆنەی پێنج ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ریفڕاندۆمی خەڵکی کوردستان چەند چالاکییەک بەڕێوە چوون و تێیدا ھاووڵاتییانن خۆشحاڵیی خۆیان پێشان دا بۆ یادکردنەوەی ئەو رووداوە نیشتمانی و مێژوویییە، ھەروەھا لە قەزای بەردەڕەش بە ئامابوونی جەماوەرێکی بەرچاو ئاھەنگێک بەڕێوەچوو، ژمارەیەک ھونەرمەند تێیدا بەشدارییان کرد.
د. نۆژدار سەلاحەدین، نەقیبی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان لە دھۆک رایگەیاند: "ئەمڕۆ بە بۆنەی ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی لە ٢٢ دەرمانخانەی شاری دھۆک دەرمان بەبێ قازانج دەفرۆشرێتە ھاووڵاتییان و ساڵانە بەو بۆنەیەوە دەرمان بەبێ ھیچ سوودێک دەدەین بە ھاووڵاتییان".
ھاوکات لە سەنتەری شاری سۆرانیش ئەمڕۆ ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ریفڕاندۆم بەڕێوە چوو، لە ھەولێریش ژمارەیەک چالاکی ئەنجام دران، کە تێیدا ھاووڵاتییان یادی ئەو رۆژە مێژوویییەیان کردەوە و تێیا ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، ئەگەر سەد جاری دیکەش ڕیفڕاندۆم دووبارە بکرێتەوە، ئامادەن بەشداریی تێدا بکەن.
قائید میرۆ




