نێچیرڤان بارزانى به‌شداریى یادى ڕۆژى نیشتمانیى سعوودیه ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2022/9/23 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى یادى نه‌وه‌د و دوو ساڵه‌ى ڕۆژى نیشتمانیى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌دا كرد كه له‌لایه‌ن كۆنسولخانه‌ى گشتى سعوودیه‌وه له هه‌ولێر سازدرا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایى له خاوه‌نشكۆ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز و جێنشینى سعوودیه میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان و سه‌ركردایه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه كرد و هیواى سه‌ركه‌وتن و خۆشگوزه‌رانى بۆ خواستن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز كونسولى گشتیى عه‌ره‌بستانى سعوودیه له هه‌ولێر، خۆشحاڵى و پێزانینى خۆى و سه‌ركردایه‌تیى سعوودیه‌ى به به‌شداریى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌و بۆنه نیشتمانییه‌ى وڵاته‌كه‌یاندا نیشان دا و سوپاسى هاتنى به‌ڕێزیانى بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه كرد.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و دیپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتانى له هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون.




