مەسروور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکا دەکات

ھەولێر-KDP.info- کەمێک پێش ئێستا شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی سێلیست واڵەندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا.
هەر ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبنەوە و چەند پرسێکی هەنوکەیی تایبەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
ڕامان وریا




