٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان دەتوانێت یەک جار تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بڕیاربوو مانگی ئەیلوول لایەنە سیاسیەکان لەبارەی پرسی ھەڵبژاردن و چارەنووسی خولی ئێستای پەرلەمان کۆببنەوە، راوێژکارێکی سەرۆکی ھەرێمیش دەڵێ، کۆبوونەوەکە بەکراوەیی ماوەتەوە و پێشبینی دەکرێت لایەنەکان بگەنە سیغەیەکی ھاوبەش.

زیرەک کەمال، راوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "رۆژی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکان بەکراوەیی ماوەتەوە و دیاری نەکراوە لە چ رۆژێکدا کۆدەبنەوە، دیاریکردنی رۆژی کۆبوونەوەکە پەیوەستە بە لێکتێگەیشتن و دانوستانی نێوان لایەنەکان ھەیە تا بگەنە فۆرمێکی ھاوبەش، لەبەر ئەوەش رۆژی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیان لە سەرۆکایەتی ھەرێم تا ئێستا دیار نیە".

راوێژکارەکەی سەرۆکی ھەرێم دەڵێت: "بەر لە کۆتایی ھاتنی وادەی یاسایی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان پێموایە کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەچێت و دەگەنە سیغەیەکی ھاوبەش بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان".

زیرەک کەمال ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان و ئەو بنەما یاسایانەی پەرلەمان لەسەری دروست بووە، پەرلەمان دەتوانێ بە پاساوی شەرعی بۆی ھەیە تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە، تەنیاش دەتوانێت بۆ یەک جار تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە، لەگەڵ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان رۆژی ھەڵبژاردنیش دیاری دەکرێت".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار