٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ KDPیه‌وه‌ بزانه‌ ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی له‌ كوێ چڕدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامی ھەیە، تاوەکو ئێستاش لە پارێزگاکانی ھەڵەبجە و مووسڵ و کەرکووک و قەزای خانەقین کۆتایی ھاتووە، رۆژانی ئایندە لە پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک چڕدەبێتەوە.

نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی ١٤ـی پارتییمان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ بەتەواوەتی بازنەی سلێمانی تەواو دەبێت کە سەنگەسەر و قەڵادزێ کۆتاییەتی".

نەجات حەسەن گوتیشی: "بازنەکانی ھەڵەبجە و کەرکووک و مووسڵ و خانەقین تەواو بوون سەروو ٩٠ بازنە ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە کۆتایی ھاتووە، پڕۆسەکە گەورەیە ژمارەیەکی گەورەش لە کۆنگرە بەشداری دەکەن ئەو گرفت و لەمپەرانەی ھاتوونەتە پێشەوە لیژنەکان زۆر بەباشی توانیویانە چارەسەریان بکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "پڕۆسەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە بە چڕی دەکەوێتە پارێزگای ھەولێر و دھۆک، لە بازنەکانی تر کۆتایی ھاتووە وەک وتمان له‌ ٩٠ بازنە ھەڵبژاردن کۆتایی ھاتووە".

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار