ناوهرۆكی کۆبوونەوەكهی ئهمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران له KDPیهوه بزانه

ههولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات.
ئهمڕۆ سێشهممه ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات، کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێک دێت.
بڕگەی یەکەمی تایبەتە بە خستنەڕووی بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بابەتی ڕێکخسـتنی دەستی کـار لە دەرفەتەکـانی کـار لە کەرتی تایبەت، و ڕەخسـاندنی هەلی کـار بـۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دابەشـکردنی دادپەروەرانەی دەرفەتەکانی کـار و ئەولەویەتدان بە دەستی کاری خۆماڵی لە پڕۆژەکان و پابەندکردنی خاوەن کار و وەبەرهێنەرانی پرۆژەکان بە تەرخانکردنی ڕێژەیەکی دیاریکراو لە دەرفەتەکان بۆ کـرێکارانی خۆماڵی.
بڕگەی دووەم تایبەت دەبێت بە خسـتنەڕووی ڕەشنووسی پەیـڕەوی تـایبەت بە (پێکهـاتە و ئەرکەکـانی لیژنەکـانی لێکـۆڵینەوەی پیشەیی لە وەزارەتی تەندروستی) لە بەر رۆشنایی برگەی (یەکەم) لە ماددەی (9) لە یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2020، یاسای ماف و ئەرکەکانی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان.
ڕامان وریا




