سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ خانەوادەی شێخ عەدنان نەقشبەندی هاوسۆز و هاوخهمتانم

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەھۆی کۆچی دوایی (شێخ عەدنان نەقشبەندی) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات و ڕایدەگەیەنێت، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستهى بنەماڵە بەڕێزەکەیان و كهسوكار و دۆستانی دەکەم و هاوسۆز و هاوخهمیانم.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ عەدنان نەقشبەندی، کەسایەتیی دیاری ئایینی و کۆمەڵایەتی، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستانم پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستهى بنەماڵە بەڕێزەکەیان و كهسوكار و دۆستانی دەکەم و هاوسۆز و هاوخهمیانم. لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو به بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و دڵنهوایى و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/9/20




