نێچیرڤان بارزانى به‌شداریى ڕێوڕه‌سمى پێشوازیى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌كات

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/9/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن، دواى ته‌واوبوونى ڕێوڕه‌سمى پرسه‌ى شاژنى كۆچكردوو ئێلێزابێسى دووه‌م له وێستمینسته‌ر ئابێ له په‌رله‌مانى شانشینى یه‌كگرتوو، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمێكى پێشوازیدا كرد كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز جه‌یمس كلێڤه‌رلى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیاوه بۆ به‌شدارانى ڕێوڕه‌سمه‌كانى پرسه و ماڵئاوایى له شاژنى كۆچكردوو له چێرچ هاوس له له‌نده‌ن ساز كرا. تیایدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پرسه‌نامه‌یه‌كى بۆ كۆچى دواییى شاژنى كۆچكردوو له تۆمارى پرسه‌دا نووسى.
له میانى دوو ڕۆژى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ له‌نده‌ن كه له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى حكوومه‌تى به‌ریتانیا بوو، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جیهان به‌شدارى له پرسه و ڕێوڕه‌سمى دوایین ماڵئاوایى له شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م، شاژنى كۆچكردووى شانشینى یه‌كگرتوودا كرد.




