سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له دانیشتنى پرسه‌ى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌مدا كرد

به‌ریتانیا-KDP.info- له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردان و به‌شداریكردنیدا له پرسه و ماڵئاوایى له شاژنى كۆچكردووى شانشینى یه‌كگرتوو ئێلێزابێسى دووه‌م، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/9/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و ڕێبه‌رانى جیهان و به یاوه‌ریى به‌ڕێز باڵیۆزى عێراق له شانشینى یه‌كگرتوو، به‌شدارى له دانیشتنى پرسه‌ى شاژندا كرد كه له وێستمینسته‌ر ئابێ له په‌رله‌مانى شانشینى یه‌كگرتوو به‌ڕێوه چوو.
سه‌رۆك نێچیرڤان ئێواره‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى حكوومه‌تى به‌ریتانیا گه‌یشته له‌نده‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جیهان له كۆشكى شاهانه‌ى به‌كینگهام به‌شدارى له ڕێوڕەسمى پرسه و ماڵئاوایی‌کردن له شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا كرد و پرسه و سه‌ره‌خۆشیى خۆى و گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به خاوه‌نشکۆ شا چارلزى سێیه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه و گه‌ل و حكوومه‌تى شانیشنى یه‌كگرتوو و وڵاتانى كۆمۆنوێلس گه‌یاند.




