٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڤیان سەبری بۆ KDP: ھیچ گۆرانکاریەکی تازە ڕووینەداوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، بڕیاربوو دوای چلەی ئیمام حوسێن کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بکرێت و تا ئێستا وادەکەی دیارنییە، چونکە ھیچ رێککەوتنێک بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە نەکراوە و شیعەکانیش لەنێوخۆیاندا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، دکتۆرە ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "تائێستا وادەیەکی دیاریکراو بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دیارینەکراوە و باس لەوە کراوە کە دوای چلەی ئیمام حوسێن دەست بەکۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکرێتەوە و ئێستاش بۆتە دوای چلەی ئیمام حوسێن و تا ئێستاش کۆبوونەوە نەکراوە".

لەبارەی ئەوەی تائێستا ھیچ رێککەوتنێک کراوە لەنێوان لایەنەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە، دکتۆرە ڤیان سەبری گوتی: "تائێستا رێککەوتن نەکراوە و ماڵی شیعەکانیش رێکنەکەوتوون و ھیچ گۆرانکاریەکی تازە ڕووینەداوە ھەروەکو خۆیەتی".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار