بە گوژمەی 5 ملیار و300 ملیۆن دینار پڕۆژەی ڕێگاوبان لە سیدەکان جێبەجێ دەکرێت

هەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی داوە بۆ خەرجکردنی 5 ملیار و 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی چەند ڕێگایەک لە ناوچەی سیدەکان.
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگرین عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بۆ دەڤەری سیدەکان ئەو ڕۆژە ڕۆیشتین بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگمان دانا لە دۆڵی دەرزێ کە هاوکات سێ پڕۆژەی دیکە ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لە پلانی ئێمەدان، کە بریتین لە پڕۆژەکانی گەلیی شێخزادان و گەلیی لێتان و دەشتی هەرتێ و، تێچووی پڕۆژەکان 5 ملیار و300 ملیۆن دینارە.''
ئاگرین عەبدوڵڵا گوتیشی: ''ئەو پڕۆژانە چوار میحوەری سەرەکیی ناوچەی سیدەکان لەخۆ دەگرێت کە چوار ڕێگای سەرەکین و نۆژەن دەکرێنەوە و قیرتاو دەکرێن و یەکێک لەوانە دەست پێ دەکرێت.''
عەبدوڵڵا ڕوونیشی کردەوە: ''گوژمەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکان بریتین لە پڕۆژەی گەلیی شێخزادان بە گوژمەی ملیارێک و300 ملیۆنە و پڕۆژەی گەلیی لێتان بە گوژمەی دوو ملیار و200 ملیۆن دینار و دەشتی هەرتێ 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراو،ە ئەوەیان نۆژەن دەکرێتەوە.''
بڵند ئیبراهیم




