کوێستان محەمەد بۆ KDP: ٣٠ فەرمانبەر بۆ سەنتەری ئۆتیزمی ھەڵەبجە دادەمەزرێت

ھەڵەبجە-KDP.info- وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، سەرۆکی حکوومەت بۆ گرنگیدان بە پەروەردەی تایبەت بڕیاریداوە مامۆستای پەروەردەی تایبەت بەوانەبێژ دابمەزرێنێت، کە ٣٠ فەرمانبەر بۆ سەنتەری ئۆتیزمی ھەڵەبجە دادەمەزرێت.
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە سەنتەری ئۆتیزمی ھەڵەبجە ڕاھێنان بە منداڵە ئۆتیزمەکان دەکەین، تاوەکو ئەیانگەیەنینە ئەو ئاستەی دەیانێرینە قوتابخانەی حکوومی، کە بەردەوامیش کۆبوونەوە بەکەس و کاریان دەکەین و ڕێنمایان پێدەدەین لەسەر بەردەوامی ڕاھێنان بە منداڵەکانیان لە ماڵەوەش تاوەکو لە ڕاھێنان دانەبڕێن".
کوێستان محەمەد گوتیشی: "حکوومەت بڕیاریداوە ٣٠ فەرمانبەر بۆ سەنتەرەکە دابمەزرێنێت و لە ڕێگەی لینکێکی ئەلیکترۆنی فۆرم پڕکراوەتەوە، کە ٤٥٠٠ فۆرم پڕکراوەتەوە لە ڕێگەی خاڵبەندی ئەو کەسانە دەستنیشان دەکرێت دامەزراندنەکەیان بۆ دەکرێ".
ئاماژەی بەوەشکرد: "بەڕێز سەرۆکی حکوومەت بڕیاریدا بۆ ئەمساڵ لە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، پەروەردەی تایبەتیش مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێت بۆ ئەوەی پەرە بە پەروەردەی تایبەت بدرێ لە ناوەندەکانی خوێندن".
عەزیز ڕەسووڵ




