٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بەپیشەسازیکردنی نەوت و غاز، دەبێتە هۆی زیادبوونی داهات و خۆشکردنی ژیانی خەڵک"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو هەنگاوانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەینێت بۆ ئەوەی نەوت و غاز بەپیشەسازی بکرێت، زۆر گرنگە و دەبێتە هۆی ئەوەی هەم داهات زۆر بێت و ژیانی خەڵکیش خۆشتر بێت و دەبێتە پاڵپشتییەکی گەورەش بۆ پێشخستنی ئابووریی هەرێمی کوردستان.

دکتۆر بێوار خنسی، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بەپیشەسازیکردنی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی زۆر گرنگە، چونکە لەجیاتی ئەوەی نەوتی خام بفرۆشین، پیشەسازیی نەوت و غاز پەیدا دەکەین کە داهاتی زۆر لە فرۆشتنی نەوتی خام زیاتر دەبێت و ژیانی خەڵکی زۆر خۆشتر دەبێت و سەربەخۆییی ئابوورییش زیاتر دەبێت و دەبێتە پاڵپشتی پێشخستنی ئابووریی هەرێمی کوردستان.''

دکتۆر بێوار خنسی گوتیشی: ''ئەگەر نەوت و غاز بەپیشەسازی بکرێت، سوودی لێ وەردەگیرێت لە بواری کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و زیادبوونی کاری کۆمپانیا، بۆیە زۆر گرنگە لەو بوارەدا کار بکرێت و دابینکردنی غاز بۆ هەموو ماڵان هاوشێوەی دابینکردنی ئاوە و ئەمە کێشەی کارەباش کەمتر دەکات، بۆیە ئەگەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەوت و غاز بەپیشەسازی بکات، داهاتی زۆر زیاتر دەبێت و هەرێمی کوردستان زیاتر پێش دەکەوێت و ژیانی خەڵک خۆشتر دەبێت، لەبەر ئەوە ئەو هەنگاوانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەینێت زۆر گرنگە و سوودێکی یەکجار زۆری هەیە.''

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار