٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووسایدی سپیلك- خەلیفان، لە پێچەكانی سپیلكه‌وه‌ دەست پێ دەكات تا دەگاتە خەلیفان

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی دووسایدی سپیلك بۆ هەولێر دانرا، تێچووی ئەو پڕۆژەیە زیاتر لە 64 ملیار دینارە.

ئەمڕۆ پێنجشەممه‌، لە رێوڕەسمی دەستپێكردنی پڕۆژەی دووسایدی سپیلك- خەلیفان، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران رایگەیاند: پڕۆژەی دووسایدی سپیلك- خەلیفان، لە پێچەكانی رێی سپیلك دەست پێ دەكات تا دەگاتە خەلیفان.

بەپێی ئەو سلایتانەی لە دەستپێكی پڕۆژەكە نمایش كران، درێژییەكەی هەشت كیلۆمەتر و نیوە و لەسەر بودجەی تایبەتی ئیدارەی سۆران و بە پاڵپشتی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، بە گوژمەی 64 ملیار و 234 ملیۆن و 265 هەزار دیناری عێراقی جێبەجێ دەكرێت، ئەو پڕۆژەیە چەند ئەندەرپاس و یو تێرن لە خۆ دەگرێت. 

ئەو ڕێیە لەلایەن كاڤین گرووپەوە جێبەجێ دەكرێت و بە یەكێك لە پڕۆژە ستراتیجی و گرنگەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دادەنرێت، هاتوچۆی نێوان ئیدارەی سۆران و ناوچەكانی تر ئاسانتر دەكات، روڵێكی گرنگی دەبێت لە نەهێشتنی قەرەباڵغی لەسەر رێیەكە، هەروەها رۆڵێكی گرنگی لە كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ دەبێت.

بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ كۆمپانیای دروستكار كراوە، ماوەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە 600 رۆژە، بەڵام كۆمپانیای جێبەجێكار بە بەكارهێنانی توانا و ئامێرە پێشكەوتووەكانی لە ماوەیەكی زۆر كورتتردا پڕۆژەكە جێبەجێ دەكات.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار