٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ساڵێک بەسەر دەستبەکاربوونی ئیدارەی زاخۆدا تێ دەپەڕێت"

سەرچاوە: KDP.info

ساڵێک بەسەر بڕیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆدا تێ دەپەڕێت و گوتەبێژی ئیدارەکەش دەڵێ، لە ماوەی یەک ساڵی دەستبەکاربوونی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆدا ٦١ پڕۆژە جێبەجێ کراون و پێشکەوتنی زۆری بە خۆیەوە بینیوە.

شڤان عەبدی، گوتەبێژی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوای بڕیاری ئیدارەی سەربەخۆ گۆڕانکاریی زۆر لە دەڤەری زاخۆ رووی داوە، چونکە لە ماوەی یەک ساڵی تەمەنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆدا چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجام دراون لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەناو سەنتەری زاخۆش ئەوە دیارە چ گۆڕانکارییەک رووی داوە، تەنیا لە ماوەی یەک ساڵدا ٦١ پڕۆژەی خزمەتگوزاری خراونەتە واری جێبەجێکردنەوە".

گوتەبێژی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەشڵێت: "لە چوارچێوەی ھەیکلەلی ئیدارەی سەربەخۆدا چەندین فەرمانگەی زاخۆ بوونەتە بەڕێوەبەرایەتی و چەندین بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و فەرمانگەی نوێ دەستبەکار بوون، ئەمانە ھەموو کارئاسانین بۆ دانیشتووانی سنووری زاخۆ".

شڤان عەبدی روونی کردەوە: "بڕیاری ئیدارەی سەربەخۆ لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە خواستی خەڵکی دەڤەری زاخۆ بووە، بڕیارێکی پێویست بوو لەلایەن کابینەی نۆ، چونکە کاریگەریی لەسەر  ژێرخانی دەڤەرەکە ھەبووە، بێگومان پێشکەوتنی زاخۆ لە ئایندەدا رەنگدانەوەی زیاتری دەبێت لە ھەموو بوارەکاندا و زاخۆ پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینیوە".

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار