دیار بەحری: نزیکەی ٦٠ پڕۆژە لە سنووری شارەوانیەکانی دھۆک جێبەجێ دەکرێن
1__2022_09_14_h13m35s27__RM.jpg)
دھۆک-KDP.info- لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی دھۆک نزیکەی ٦٠ پڕۆژەی نوێ جێبەجێ دەکرێن و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی دھۆکیش دەڵێ، پڕۆژەکان بەسەر قەزاو ناحیەکانی دھۆک دابەش دەکرێن.
دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی دھۆک، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەسەر بوودجەی تایبەتی پارێزگای دھۆک بۆ ئەمساڵ بەگوژمەی ٢٩ ملیار دیناری عێراقی ٥٩ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی دھۆک جێبەجێ دەکرێن، پڕۆژەکانیش زۆربەی ئەو کەرتانەی دەکەونە چوارچێوەی کارەکانی شارەوانی لەخۆ دەگرێت".
دیار بەحری ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "ئەو ٥٩ پڕۆژە نوێیەی بڕیارە بخرێنە بواری جێبەجێکردن بەسەر قەزاو ناحیەکانی سنووری پارێزگای دھۆک دابەش دەکرێن، واتە لە سنووری ھەموو قەزاکانی دھۆک پڕۆژەی نوێ جێبەجێ دەکرێن بەپێی پشکی خۆیان بۆ زیاتر خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و گەیاندنی خزمەتگوزاری باشتر بۆ ھاووڵاتیان".
قائید میرۆ




