٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەباس ئەکرەم: حەفتەی داھاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرایکرد، حەفتەی داھاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت و دەشڵێ، پێویستە دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی پشت بە توانای خۆیان ببەستن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەچەند رۆژی رابردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا وشەی تێپەڕ و ناوی بەکارھێنەری بۆ وەزارەتی پەروەردە ناردووە بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، لە وەزارەتی پەروەردەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان کراوە، لە ئێستاوە دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەتوانن سەردانی قوتابخانەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ".

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت: "چاوەڕێ دەکرێت وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سیستەمی زانکۆلاین کارا بکات، تا دەرچووان لە رێگەی زانکۆلاین بتوانن داواکاری خۆیان پێشکەش بکەن بۆ گەیشتن بە زانکۆ و پەیمانگاکان".

عەباس ئەکرەم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "داوا لە دەرچووان دەکەین لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین پشت بەتوانای خۆیان ببەستن و نمرەکانیان لەسەر فۆرمی زانکۆلاین ڕەنگبداتەوە، چونکە ساڵی رابردوو ناوی ژمارەیەک قوتابی نەگەڕایەوە یانیش لەو بەشەی ئەو دەیویست نەگەڕابۆوە بەھۆی ئەوەی لە سەنتەرەکانی بازرگانی فۆرمی زانکۆلاینیان پڕکردبۆوە، لەبەر ئەوە داوا لە قوتابیان دەکەین پشت بەتوانای خۆیان ببەستن".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار