٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی قەزای شنگال: خەڵکی شنگال بێ ئومێدبوونە بۆیە کۆچ دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- قایمقامی قەزای شنگال رایگەیاند، خەڵکی شنگال بەھۆی بێ ئومێدبوونیان لە حکوومەتی عێراق و خراپی دۆخی ئەمنی و بەھۆی پەکەکەوە کۆچ دەکەن بۆ دەرەوەی وڵات .

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "کۆچکردنی خەڵکی شنگال بۆ دەرەوە ماوەیەکە دەستی پێکردووە و بەردەوامیش کۆچ دەکەن و ئەگەر وابڕوات ئەوانەی ماویشن کۆچ دەکەن بۆ دەرەوەی وڵات، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بێ ئومێد بوون لە حکوومەتی عێراق ھیچیان بۆ بکرێت و رێزیان لێ بگیرێت و ھاوکاریان بکرێت و بگەرێنەوە بۆ سەر ماڵ و حالی خۆیان".

مەحما خەلیل گوتیشی: "ئاوارەکان چەند ساڵە لە ژێر چادرەکان ژیان بەسەر دەبەن و بۆیان ناکرێتە بلۆک و بەھۆی خراپی دۆخی ئەمنی و بوونی پەکەکە و ململانێی سیاسی لەشنگال ناتوانن بگەرێنەوە، ئەمەش وای کردووە بەم دواییانە بەھەزاران کەس کۆچ بۆ دەرەوەی وڵات بکەن".

خەلیل باسی لەوەشکرد: "ھۆکاری کۆچکردنی کوردانی ئێزدی بۆ دەرەوەی وڵات بەغدایە و ھەرێمی کوردستانیش ئەوەی دەتوانێ تەنھا فشاریان لێ بکات و ئەرکی حکوومەتی عێراقە کاری بۆ ئەو خەڵکە بکات".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار