٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. عارف حیتۆ: یاسای کار بە شێوەیەکی سەردەمیانە ھەموار دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی خەریکی ئامادەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای کارە و بەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێت، پڕۆژەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە و یاسای کار بە شێوەیەکی سەردەمیانە ھەموار دەکرێتەوە.

د. عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ھەرێمی کوردستان تا ئێستا کار بە یاسای ژمارە ٧١ی ساڵی ١٩٧٨ی عێراق دەکرێت، بەڵام ئێستا بازاڕی ھەرێمی کوردستان بووەتە بازاڕێکی کراوە و گۆڕانکاریی زۆر ڕووی داوە لە بازاڕی کاردا، لە ساڵی ٢٠١٢ بەدواوە ئێمە بەنیازی گۆڕانکاریین لە یاسای کاردا تا لەگەڵ سەردەمی ئێستا بگونجێت،کەلێنی زۆر لە یاسای پێشوودا ھەن و دەمانەوێت ئەو کەلێنانە پڕ بکەینەوە، لەگەڵ ھاوبەشەکانان لە یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکاران و پەرلەمانتاران و ژووری بازرگانی بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسێکی نوێ بۆ یاسای کار."

بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی گوتیشی: "چەندین وۆرکشۆپ و چالاکی بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای کار ئەنجام دراون، ئێستا پڕۆژەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە و ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، دوای پەسەندکردنیشی جێبەجێ دەکرێت."

لەبارەی کاریگەریی یاسای نوێی کارەوە، د. عارف حیتۆ ڕوونیشی کردەوە: "یاسا نوێیەکە کاریگەریی زۆری دەبێت، لەوانەش پاراستنی مافی کرێکار و بووژاندنەوەی کەرتی تایبەت، ھەروەھا بڕگە و ماددەی زۆر باشی تێدایە لەبارەی گرێبەستی کار و ھەڤبەندیی نێوان کرێکار و خاوەنکارەوە، ھەتا کاتژمێرەکانی کارکردن و کاتی کارکردنیش دیاری کراوە."

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار