٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى قه‌ته‌ر كۆبوونه‌وه‌‏

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/9/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز خالد بن حه‌مه‌د ئه‌لسلێتى، باڵیۆزى قه‌ته‌ر له‌ عێراق ‏كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ‌په‌یوندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ‏سیاسیى عێراق و دوایین پێشهاته‌كانى، هه‌وڵه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى ‏قه‌ته‌ر له‌ هه‌ولێر له‌ داهاتوودا، ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێمى ‏كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كانى قه‌ته‌ر بۆ مۆندیالى جیهانى 2022 تاوتوێ كران.‏

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى قه‌ته‌ر و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ ‏په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریی هاوبه‌شى نێوانیان و ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى له‌بار بۆ ‏وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ كه‌رت و بواره‌ جیاكاندا له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ‏كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها باسیان لە گرنگیى گه‌شته‌كانى ڕاسته‌وخۆى هێڵى ئاسمانیى قه‌ته‌رى‌ ‏بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.‏

گرنگیى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسیى عێراق بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانى ‏عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ‏دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو‌.‏

هەواڵی پەیوەندیدار