"لە دھۆک ئاڵوگۆڕ بە چەند بەرپرسێکی پارێزگاکە کرا"

لە سنووری پارێزگای دھۆک ژمارەیەک بەڕێوەبەر و بەرپرسێکی ئیدارەی سنوورەکە ئاڵوگۆڕیان پێ کراو و سەرچاوەیەکی ئاگاداریش دەڵێ، ئەوانە پێشتر متمانەیان لە ئەنجوومەنی پارێزگا وەرگرتووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "چەند ڕۆژێکە گۆڕانکاری لە ژمارەیەک بەڕێوەبەر و بەرپرسی یەکەی کارگێڕیی سنووری پارێزگای دھۆک کراوە و لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک بەڕێوەبەری ناحیە ئاڵوگۆڕیان پێ کراوە و قایمقامی ئاکرێش گۆڕدراوە، بەڵام بەپێی یاسا ئەگەر بۆ جاری یەکەم ئەو بەرپرسانە دەستبەکار بن، ئەوە پێویستە لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاوە متمانەیان پێ بدرێت."
سەرچاوەکە گوتیشی: "بەھۆی ئەوەی ئەو گۆڕانکارییە تەنیا لە نێوان ئەو بەڕێوەبەرانە بووە کە پێشتر متمانەیان وەرگرتووە، نەگەڕاونەتەوە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا، تەنیا ئەگەر بەڕێوبەری نوێ دەستبەکار ببێت پێویستی بە دەنگدانی ئەنجوومەنە".
لەبارەی گۆڕانکاری لە بەرپرسانی دیکەی پارێزگای دھۆک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: " بڕیارە ژمارەیەک کەسی نوێ دەستبەکار ببن، بەڵام پرۆسەکە دیارە بە قۆناغە و ئێستا تەنیا ئاڵوگۆڕە، پێشبینی دەکرێت چەند بەرپرسێکی نوێ وەک قایمقام و بەڕێوەبەر دەستبەکار بن، بەڵام ھێشتا ڕێکارەکان تەواو نەبوون".
قائید میرۆ




