هەڵبژاردن بۆ کۆنگرە لە چەند لقێک تەواو بووە

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پرۆسەی هەڵبژاردنی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە و زۆر بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەڕێوە دەچێت و تاوەکوو ئێستا هەڵبژاردن لە چەند لقێکیش تەواو بووە.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان، نەجات حەسەن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پرۆسەی هەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگرە زۆر بەباشی بەڕێوە دەچێت و لە بەشێکی زۆری ناوچەکان هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت و ئێستا لە بازنەی هێزەکانی ئاسایش بەڕێوە دەچێت''.
نەجات حەسەن گوتیشی: '' پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا هەمووی تەواو بێت.''
بڵند ئیبراهیم




