٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیزا کاکەیی: پەرلەمان لە مووچە و مافی فەرمانبەران دەکۆڵێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامێکی لیژنەی داراییی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لیژنەی دارایی ڕاپۆرتێکی لەبارەی مووچە و ماف و شایستەکانی فەرمانبەران ئامادە کردووە و بانگھێشتی لایەنی پەیوەندیدار دەکات بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی فەرمانبەران.

لیزا کاکەیی، ئەندامی لیژنەی داراییی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ژمارەیەک ڕاپۆرتی گرینگ لەلایەن پەرلەمانەوە ئامادە کراون، لەوانەیش ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی لەبارەی مووچە و ماف و شایستەکانی فەرمانبەران لەو ڕاپۆرتانەدا بەوردی لیژنەی دارایی کاری لەسەر کردووە بۆ ئەوەی مافی فەرمانبەران زامن بکرێت لە مووچە پاشەکەوتکراوەکان و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و فەرمانبەرانی گرێبەست.''

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی دەڵێت: "پەرلەمان بانگھێشتی وەزیری دارایی و ستافی پەیوەندیدار لە حکوومەت دەکات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگادار بین تا بزانین حکوومەت بەنیازی چییە لەبارەی پرسە داراییەکان و پاراستنی مافی فەرمانبەران.''

لیزا کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەیەوێ لەو ھەنگاوانەی حکوومەت بکۆڵێتەوە کە تایبەتن بە فەرمانبەران، لەبەر ئەوەی نیازمان وایە کار لەسەر ئەو بابەتانە بکەین، کە پەیوەستن بە ژیان و گوزەرانی فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەتا لە دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆش دەکۆڵینەوە.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار