وه‌زاره‌تى دارایی: سبه‌ى سیستەمی بەڕێوەبردنی کاروباری خانەنشینیی حکوومی بەڕێوە دەچێت

ھەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی سیستەمی بەڕێوەبردنی کاروباری خانەنشینیی حکوومی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سبه‌ى دووشه‌ممه، له هۆتێل (ڕۆتانا)ى هه‌ولێر، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی سیستەمی بەڕێوەبردنی کاروباری خانەنشینیی حکوومی (PPMIS)، کە بە هاوبەشی لە لایەن وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان، دەزگای ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) ئامادە کراوە، لە پێناو بەرەوپێشبردنی کارگێڕیی خانەنشینیی حکوومی بەڕێوە دەچێت".
ڕامان وریا




