سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌شانشینی یەكگرتوو ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، یه‌كه‌مین پرسه‌نامه‌ى بۆ كۆچى دواییى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م، شاژنى كۆچكردووى شانشینی یەکگرتوو له تۆمارى پرسه‌دا نووسى كه له هه‌ولێر له‌لایه‌ن كونسولخانه‌ى گشتیى به‌ریتانیاوه كراوه‌ته‌وه.
به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/9/11 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، یه‌كه‌مین پرسه‌نامه‌ى بۆ كۆچى دواییى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م، شاژنى كۆچكردووى شانشینی یەکگرتوو له تۆمارى پرسه‌دا نووسى كه له هه‌ولێر له‌لایه‌ن كونسولخانه‌ى گشتیى به‌ریتانیاوه كراوه‌ته‌وه.
له پرسه‌نامه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشیى خۆى و گه‌لى كوردستانى به شا چارلزى سێیه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه و گه‌لى شانشینی یەکگرتوو و وڵاتانى كۆمۆنوێلس گه‌یاند و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به پێگه و خۆشه‌ویستیى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م له‌سه‌ر ئاستى جیهان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه له‌م كاته سه‌خته‌دا بیرى خۆى و هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان لاى خاوه‌نشكۆ شا و خانه‌واده‌ى شاهانه‌ى شانشینی یەکگرتووه.




