٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک دەکات، بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەکەیان بۆ خولی نایابی عێراق و پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشکارانی کوردستان دووپاتکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئەیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ عەبدوڵڵا جەلال سەرۆکی یانەی وەرزشی دهۆک، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سەرجەم یاریزان و هاندەرانی یانەی وەرزشی دهۆک کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەکەیان بۆ خولی نایابی عێراق.

سەرۆکی حکوومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشکارانی کوردستان دووپاتکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار