نێچیرڤان بارزانی: نهێنى و هێزى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشی ئەیلوول ته‌بایى بوو

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی ساڵڕۆژی شۆڕشی ئەیلوولەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، شۆڕشی ئەیلوول گێڕانەوەی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیی گەلی کوردستان بوو ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو شۆڕشە بۆ هەموو جیهانی سەلماند کە هیچ هێز و توانایەکی سەربازی ناتوانێت ئیرادەی گەلی کوردستان بۆ ژیان و ئازادی بشکێنێت.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یادی شۆڕشی ئەیلوول:
ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه یادى شه‌ست و یه‌ك ساڵه‌ى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى مه‌زنى ئهیلوول و ڕێبه‌رى شۆڕش بارزانیى نه‌مر و هاوهڵانى و هه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌پێناو ئازادیى گه‌ل و وڵاته‌كه‌یاندا گیانیان به‌خشى. سڵاو بۆ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه و خه‌باتگێڕانه ده‌نێرین كه له ڕۆژانى سه‌خت و دژوارى شۆڕشدا دڵسۆزانه و خۆنه‌ویستانه ڕه‌نجیان كێشا و خزمه‌تیان كرد.
شۆڕشى ئهیلوول، گێڕانه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیى گه‌لى كوردستان بوو. شۆڕشى هه‌موو چین و توێژ و پێكهاته‌كان بوو كه له‌ژێر ڕابه‌رایه‌تى و سه‌ركردایه‌تییه‌كى یه‌كگرتوودا هه‌مووانى كۆكرده‌وه. له یه‌كێك له سه‌ختترین قۆناغه‌كانى مێژووى گه‌لى كوردستان و ناوچه‌كه‌دا، به ئیراده و بڕوایه‌كى پۆڵایینه‌وه ڕووبه‌ڕووى دوژمن بووه‌وه. ده‌وڵه‌تى عێراقى ناچار كرد دان به مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا بنێت و ببێته بناغه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى. نموونەیەکی جوانتری شۆرش ئەوەبوو كه لە سەرکەوتندا له‌خۆبایى نەبوو، بەڵکو سەرکەوتنی کرده دەرفەتێكى زیاترى لێبوردەیی و خەباتی هاوبەش و یەکخستنەوەی زیاتری ناوماڵی کوردستانییان.
شۆڕشى ئهیلوول بۆ دۆست و نه‌یاران و بۆ هه‌موو جیهانى سه‌لماند كه هیچ هێز و توانایه‌كى سه‌ربازى ناتوانێت ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ ژیان و ئازادى بشكێنێت. نهێنى و هێزى سه‌ركه‌وتنى شۆڕش، ته‌بایى و یه‌كڕیزیى هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان بوو، بۆیه له‌م یاده‌دا جه‌خت له یه‌كڕیزى و ته‌بایى و كارى پێكه‌وه‌یى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته و هێزه سیاسییه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌وه تاقه ڕێگه‌ى پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و چه‌سپاندنى سیستمى فیدراڵى و داهاتوویه‌كى باشتره.
شكۆدار بێت یادى شۆڕشى مه‌زنى ئهیلوول و دروود و سڵاو بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/9/11




