٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەوانیی هەولێر: خزمەتگوزاری بۆ هەموو گەڕەکەکانی هەولێر دابین دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- گوتەبێژی شارەوانیی هەولێر ئاشکرای کرد، دەستمان بە دروستکردن و قیرتاوکردنی کۆڵانەکانی هەولێر کردووە و زیاتریش کۆڵانە هەژارنشینەکان و ئامانجمانە خزمەتگوزاری بگەیەنینە هەموو گەڕەکەکانی هەولێر.

سیامەند کەریم بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دەستمان بە جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە کردووە لە شاری هەولێر، وەکوو دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامەکان، لەوانە گەڕەکی هەولێری نوێ و گەڕەکی ڕۆشنبیری و سێبەردان، بۆیە بەردەوام دەبین لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ کۆڵانەکانی شاری هەولێر، کە بەشێکی لەسەر 15%ی داهاتی شارەوانییە و بەشێکیشی لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگایە.''

گوتەبێژی شارەوانیی هەولێر گوتیشی: ''ئامانجی سەرەکیی شارەوانیی هەولێر ئەوەیە کە هەموو ئەو کۆڵان و شەقامانە قیرتاو بکرێن کە پێویستیان بە قیرتاوکردنە تاوەکوو وەرزی زستان دێت.''

گوتیشی: ''لە ئەنجامدانی پڕۆژەکان بەردەوام دەبین و دەتوانم بڵێم تا وەرزی زستان دەتوانین کۆنترۆڵی تەواوی ئەو شوێنانە بکەین کە پێویستیان بە خزمەتگوزارییە، بەتایبەت قیرتاوکردن و زیاتریش خزمەتگوزاری بۆ ئەو شوێنانە دابین دەکرێت کە هەژار نشینن و زیاتر پێویستیان بە خزمەتگوزاری هەیە.''

 

بڵند ئیبراهیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار