٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تا ئێستا وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دیار نییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، تا ئێستا دیار نییە پەرلەمانی عێراق کەی کۆ دەبێتەوە و وادەکەی دیاری نەکراوە .

دکتۆرە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''تا ئێستا وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دیار نییە کە کەی کۆبوونەوەی خۆی دەکات و ڕێککەوتنیش لەو بارەیەوە نەکراوە''.

دکتۆرە ڤیان سەبری گوتیشی: ''پێویستە هەر بڕیارێک لە عێراق بدرێت بە ڕێککەوتنی هەموو لایەنەکان بێت و ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت، ئینجا جێبەجێ بکرێت''.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەهۆی خۆپێشاندانەکانی ئەم دوایەی عێراقەوە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەکانی هەڵپەساردووە و تا ئێستاش کۆ نەبووەتەوە و دیاریش نییە کەی کۆبوونەوە بەڕێوە دەبات و دەست بە کۆبوونەوەکان دەکرێتەوە.

 

بڵند ئیبراهیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار