٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆتایی بە بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری دێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر گوتی، کارکردن لەتەواوکردنی بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر بەردەوامە و ئێستا لەقۆناغی کۆتاییدایە و ٩٣% تەواو بووە و ھەندێک وردەکاری ماوە ئەوانیش تەواو بێت ئەو بەشەش بەڕووی شۆفێران دەکرێتەوە.

سەرپەرشتیاری بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر، کەیفی فارس، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "کارەکانی بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر لەقۆناغی کۆتاییدایە و تەنھا ھەندێک وردەکاری ماوە وەکو دانانی گاردرێل و ھێماکانی ھاتووچۆ لەگەڵ کەمێک کاری قیرتاوکردن ماوە، بۆیە ئەو وردەکاریانە تەواو بێت کۆتایی بە بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری دێت".

کەیفی فارس گوتیشی: "تا ئێستا رێژەی ٩٣% تەواو بووە و ھەرکاتێک وردەکاریەکان تەواو بوو ئەو کات رێگاکە بەڕووی شۆفێران دەکەنەوە، کە ئەو بەشە ٧،٦کم دەبێت لەرێگەی  شەقڵاوە تا کەسنەزانە، چونکە بەشی یەکەم لە بەحرکە تا رێگای شەقڵاوە بوو".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار