كات و شوێنی پرسه‌ی هه‌ڤال عومه‌ر میرانی بڵاو ده‌كرێته‌وه

كات و شوێنی پرسه بۆ هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر عومه‌ر میرانی داده‌نرێت، و بریاره له‌هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك پرسه‌كه به ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌ی تێكۆشه‌ر به‌رێوه بچێت.
بریاره پرسەی هەڤاڵی تێکۆشەر و کادیری دێرینی پارتی (عومەر میرانی) خوارزای رێزدار (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتیمان، سبەی شەممە10ی مانگ و، دوو سبەی یەکشەممە 11ی مانگ لە شاری دهۆک لە مزگەوتی (سەیدۆ) بەڕێوەدەچێت.
بۆ ئه‌وه‌ی پرسه‌خوانانی هه‌ولێر و سلێمانی و شار و شارۆچكەكانی دیكه‌ی كوردستان رێگایان له‌به‌رده‌م درێژ نه‌بێته‌وه، بریاره رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ١٢ـی ٩ـی ٢٠٢٢ لە شاری (هەولێر) کاتژمێر ٢ـی پاش نیوەڕۆ لە مزگەوتی (جەلیل خەیات) پرسه‌كه بەڕێوەبچێت.




