نێچیرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/9/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو سه‌ید حه‌سه‌ن ئه‌لسه‌درى خاڵى، سه‌ره‌خۆشى لێ‌كرد.
به‌ڕێزیان وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ سه‌ید ئه‌لحه‌كیم و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى ئه‌لسه‌در، هیواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم، سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى ئه‌لسه‌درى بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.




