٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/9/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ڤیله‌ ڤاریۆلا باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌ عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز ڤاریۆلا، به‌ڕێز ئه‌ندرێس ویبێرگ سه‌رۆكى نوێى نێرده‌ى ڕاوێژكاریى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاى له‌ عێراق به‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ناساند و تیشكى خسته‌ سه‌ر به‌رنامه‌ و كار و چالاكییه‌كانى تیمى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و نیازى ئاماده‌یى و فراوانكردنى چالاكیى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ڕوون كرده‌وه‌. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها هه‌ڵوێست و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و دیدگا و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن، به‌رز نرخاند.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى نوێى نێرده‌ى ڕاوێژكاریى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌ عێراق، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى هاریكارانه‌ و چالاكییه‌كانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و دامه‌زراوه‌كانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ گرنگیى هاریكارى و یارمه‌تیدانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ بۆ بره‌ودان به‌ بواره‌كانى دیموكراسى، مافى مرۆڤ، ئازادییه‌كان، ئازادیى ڕاده‌ربڕین و هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ى ده‌كرێ بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان سوودبه‌خش بن.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ى دۆخ و پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق، جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌بێ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تیى نیشتمانى، كێشه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر نابن، بۆیه‌ له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێ هه‌موو هێز و لایه‌ن‌ و پێكهاته‌ عێراقییه‌كان سه‌قامگیریى سیاسى وه‌كى ئه‌ركى سه‌ره‌كى و له‌پێشینه‌ى خۆیان ببینن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كار بكه‌ن.

په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانیان، ڕه‌وشى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كان و فراوانكردنى نووسینگه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار