نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كۆبووه‌وه
__2022_09_07_h16m49s56__ER.jpg)
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/9/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا و به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكارانى ئه‌مه‌ریكى ئاماده‌ى بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كان، په‌یوه‌ندیى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى نێوانیان تاوتوێ كران.
خاتوو لیف وێڕاى گه‌یاندنى سڵاو و ڕێزى سه‌رۆك جۆ بایدن و به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وان لێره‌ن بۆ جه‌ختكردنه‌وه له په‌یامى پابه‌ندییان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها گوتى ئه‌مه‌ریكا به گرنگى و بایه‌خێكى زۆره‌وه له‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌ڕوانێت و هه‌موو پشتگیرییه‌كى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رقه‌راربوونى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى له عێراق دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوكارى و پشتگیرییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه كێشه‌كانى عێراق به په‌راوێزخستنى هیچ هێز و لایه‌نێكى سیاسى چاره‌سه‌ر نابن و پێویسته پێكهاته‌كانى عێراق به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن، شێوازێك بۆ پێكه‌وژیان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن بدۆزنه‌وه.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌بوونى یاساى دابه‌شكردنى داهاته‌كان و نه‌وت و گازى به كلیلى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عێراق و ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسیى وڵات له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى پێویستى به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنى لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى و پشتگیریى وڵاتى دۆست هه‌یه.
په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگیى یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان، ڕه‌وشى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێبى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




