٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە لیز ترەس دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە لیز ترەس، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات و دەڵێت: بەپەرۆشەوەین بۆ کارکردن لەگەڵی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییە بەهێزەکانمان.   

لە تویتێکدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی "پیرۆزبایی لە لیز ترەس دەکەم کە وەکو سەرۆکی پارتی پارێزگاران هەڵبژێردراو دەبێتە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم و چاومان لەوەیە پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی بەهێزی نێوانمان و بەها هاوبەشەکانمان."

 لیز ترەس بە 81326 دەنگی ئەندامانی پارتی پارێزگاران هەڵبژێردرا کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەبێتە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا. 

دوای هەڵبژاردنی، لیز ترەس، سەرۆکی هەڵبژێردراوی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا رایگەیاند، "جێگەی شانازییە کە وەکو سەرۆکی پارتی پارێزگارانی یەکگرتوو هەڵبژێردرام. دەمەوێ سوپاسی لیژنەی 1922 بکەم کە یەکێک لە درێژترین چاوپێکەوتنی دەرفەتی کاری رەخساند."

مانگی ئەیلوولی ساڵی 2021، لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و کۆبوونەوە. 

 

هەواڵی پەیوەندیدار