دڵشاد شه‌هاب: سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئاشته‌وایی ئاماده‌یه سه‌ردان و پێشنیازیش بخاته‌ڕوو

ھەولێر-KDP.info- دڵشاد شه‌هاب راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان دووره په‌رێز نییه، هه‌ر ئاڵۆزییه‌كی عێراق كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه، هه‌رێم كۆمه‌ڵێك پرسی به‌ستراوی به عێراقه‌وه هه‌یه، بۆیه بوونی پڕۆسه‌ی سیاسی سه‌قامگیری له عێراق رێگه خۆشكه‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه‌ی هه‌رێم كه گرێدراوه به عێراق.
دڵشاد شه‌هاب له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی مژاری كوردستان تیڤی گوتی، له كۆی ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، ناكرێت هه‌رێمی كوردستان بێلایه‌ن بێت، به‌ڵام له هه‌ندێ ناكۆكی نێوان كه‌س و لایه‌نه‌كان، سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تێكی دروست بووه، هه‌رێم نابێته به‌شێك له گرفته‌كان به‌ڵكو ده‌بێته به‌شێك له چاره‌سه‌ر.
ئەوەشی خستەڕوو کە مه‌به‌ست له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆڵگێڕانه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین ئێمه به‌شێك ده‌بین له چاره‌سه‌ر و لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، به‌ڵام ئاڵۆزییه‌كان قوڵن، ئه‌گه‌ر نا هه‌موو لایه‌نه‌كان پێشوازییان له‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه كردووه. له‌و سیاسه‌ته‌ش به‌رده‌وام ده‌بین و سیاسه‌تێكی جێگیری هه‌رێمی كوردستانه.
باسی لەوەش کرد کە هه‌ر ده‌رفه‌تێك هه‌بێت بۆ ئاشته‌وایی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه، سه‌ردان و پێشنیازیش بخاته‌ڕوو.
دڵشاد شەهاب هەروەها گوتی: به‌شداری له هاوپه‌یمانی سیاسی، مانای لێكترازان ناگه‌یه‌نێت، ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی نه‌بۆته دروستبوونی ئاڵۆزی له عێراق.
گوتیشی: كورد نابێته هۆی رێگری له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و ناشبێت، سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕاشكاوی بڵێم هه‌ندێ لایه‌ن هه‌یه ئاماده نییه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، ته‌نیا لایه‌نی كه نه‌رمی نواندبێت له پرسی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێم نه‌ك وه‌كو پارتییه‌ك به‌ڵكو ئه‌و واقیعه‌ی كه بینیومه.
دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوەدا کە ناكۆكییه‌كی دیكه له سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه، كه چه‌ندین هه‌ڵبژاردن له سه‌ر ئه‌و یاسایه كراوه، ئێستا ده‌یانه‌وێت ته‌واوی یاساكه بگۆڕێت، به‌وه‌ش كاره‌كانی كۆمسیۆن وه‌ستاوە و له سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانیش ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا پارتی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كردووه، كه كۆمسیۆن وه‌كو خۆی بێت و یاسای هه‌ڵبژاردنیش هه‌موار بكرێته‌وه و په‌رله‌مانیش دانیشتنه‌كانی ئاسایی بكاته‌وه. ئێستا مافی پارتییه بڵێ دهستپێشخهرییهكم كردووه و كه‌سیش هیچ هه‌نگاوی نه‌ناوه .
سه‌باره‌ت به ده‌ستوور دڵشاد شه‌هاب دووپاتی كرده‌وه كه ده‌ستوور عه‌قدێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، زامنكردنی ئازادییه‌كانی، مافی گشتییه، زامنكردنی نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كانه، سه‌قامگیری سیاسی دێنێته ئاراوه.
ڕامان وریا




