٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی شارەوانی ڕەزامەندی لەسەر ٩٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار بۆ هه‌ولێردا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی بەرهەمێنانی ئاوی خواردنەوە و كاروباری بەڕێوەبەرایەتییەكە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٩٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.

وەك لە فەرمانەكەدا هاتووە گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٧٪ی داهاتی ئاو بە مەبەستی كڕینی گازوایل بۆ ئامێر و مۆلیدەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی تایبەت بە داهات ڕەزامەندی خەرجكردنی دراوە.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار