٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی سێمێل: ژمارەیەک پڕۆژەی دیکە بۆ قەزاکەمان پەسەند کراون

سەرچاوە: KDP.info

سێمێل -KDP.info- بڕیارە لە سنووری قەزای سێمێلی پارێزگای دھۆک ٥٤ پڕۆژەی نوێ بکەونە واری جێبەجێکردن و قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، بەشێکی زۆری ئەو پڕۆژانە ستراتیژین و کاریگەرییان دەبێت لەسەر ڕەوشی خزمەتگوزاری.

خەلیل مەحموود، قایمقامی سێمێل بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ سنووری قەزای سێمێل بڕیارە ٥٤ پڕۆژەی نوێ لەسەر بودجەی ئەمساڵ ٢٠٢٢ لە قەزای سێمێل بخرێنە واری جێبەجێکردن و گوژمەی پانزدە ملیار و ٩٥٤ ملیۆن دیناریش بۆ ئەو پڕۆژانە تەرخان کراوە، ئەوانە ھەمووی پەسەند کراون و تەنیا ماوە بخرێنە واری جێبەجێکردنەوە.''

قایمقامی سێمێل گوتیشی: ''لەو پڕۆژانەی بۆ قەزاکەمان پەسەند کراون ١٨ پڕۆژەیان لەسەر بودجەی گەشەپێدان بە گوژمەی پێنج ملیار و ٩٥٤ ملیۆن و ٣٦ پڕۆژەی دیکەش بە گوژمەی ١٠ ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن.''

خەلیل مەحموود ڕوونیشی کردەوە: "بەشێکی زۆری ئەو پڕۆژانە ستراتیژین و دوای تەواوبوونیان کاریگەرییان لەسەر ڕەوشی خزمەتگوزاری لە قەزای سێمێل دەبێت، چونکە پێویستیی خەڵکی دەڤەرەکەن و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دوای بڕینی قۆناغی کارگێڕی بکەونە واری جێبەجێکردنەوە''.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار