٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ سێشەممە 8/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .

لە پەیوەندییەکەدا ، سەرۆکی حکومەت،  هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆکی یەکێتیی خواست لە ئەرکەکەیدا لە پێناو پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هەموو لایەنەکان بۆ پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێم بە ئاراستەی خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان .
 

هەواڵی پەیوەندیدار