ھاتووچۆی گەشتیاران بۆ ئێران بۆ ماوەیەکی نادیار ڕاگیرا

حاجی ئۆمەران-KDP.info- گوتەبێژی خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران گوتی، ئەمڕۆ بڕیاردرا کە ھاتووچۆی گەشتیاران بۆ ئێران بۆ ماوەیەکی نادیار ڕاگیراوە، بەڵام ھاتووچۆی بازرگانی بەردەوام دەبێت.
گوتەبێژی خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران، سیروان حەسەن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ بڕیاردراوە کە ھاتووچۆی گەشتیاری لە خاڵە سنووریەکان ڕاگیرێت تا کاتێکی نادیار و تەنھا رێگە بەو گەشتیارانە دەدرێت لە ھەرێمن یان لە ئێرانن دەتوانن بگەرێنەوە".
سیروان حەسەن گوتیشی: "دەروازەکان داخراون و تەنھا بۆ کاری بازرگانی کراوە دەبێت و بۆ ئەوان ھیچ گرفتێک نیە".
بڵند ئیبراھیم




