له KDPیهوه خەرج كردنی دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە بۆ پێشمەرگە بزانه

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە بۆ پێشمەرگە بەپێی ھەندێک رێنمایی ڕاگیرابوو جارێکی دیکە دەرماڵەیان بۆ خەرج دەکرێت.
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، رێڤینگ ھروری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەپێی یاسا دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە بۆ پێشمەرگە خەرج دەکرێت، بەڵام لەکاتی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی بەھەندێک رێنمایی دەرماڵەکان وەستابوون و ئێستا جارێکی دیکە وەکو مافێکی یاسایی دەرماڵەکانیان بۆ خەرج دەکرێتەوە".
رێڤینگ ھروری گوتیشی: "ئەو دەرماڵەیە ھی خێزان و بڕوانامەیە و لەمەودوا بۆیان خەرج دەکرێت، چونکە ئەوە مافی پێشمەرگەیە کە ئەو دەرماڵەیان پێبدرێت و بڕیاردراوە کە دەرماڵەیان بۆ خەرج بکرێتەوە و کاری لەسەر دەکرێت، چونکە ئێستا دۆخەکە لەبارە بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵە بۆ ھێزی پێشمەرگە".
بڵند ئیبراھیم




